ههرچۆنێک بجووڵێین برینێک دهکولێنینهوه
بۆ ههرکوێ بچین ئازارێک بێدار دهکهینهوه
❣ماردین ئیبراهیم"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بۆ ههرکوێ بچین ئازارێک بێدار دهکهینهوه
❣ماردین ئیبراهیم"
Tel⇔ @mlwankay_shin
کاتی بو دانێن👇
لە وڵاتێک کارمەندێکی بانک دەیان ملیۆن دۆلاری دزی، دزێکیش لەدەغڵ و دانی کەسێک تەلیسێک جۆی دزی
بردیانن بۆ دادگا، دادگا دانیشتنێکی بۆ تەرخان کردن، هەردو دزەکە دادگایی کران، هەردووک قسە و بەڵگە و بەرگری خۆیان نواند، بەڵام لە کۆتایی دا دو بڕیاری زۆر سەیر لە لایەن دادگاوە دەرکرا.
دادوەر دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ ڕاوێژکارەکان، بۆ کارمەندی بانک کە دەیان ملیۆن دۆلاری دزی بوو، بڕیاری بێ تاوانی دەرکرد، بۆ ئەوەشیان کە تەلیسێک جۆی دزی بوو بڕیاری 3 ساڵ زیندانی دەرکرد.!!!
کابرای جۆدز سەری لەو دوو بڕیارەی دادگا سوڕما، پرسیاری لە وەکیلێک کرد کە لە دانیشتنەکەدا بوو، بۆچی ئەو پیاوە کە ملیۆنان دۆلاری دزیوە، بێتاوان بێت، بەڵام من کەلە ڕوی نەدارییەوە کیسەیەک جۆم دزیوە دەبێ سێ ساڵ زیندان بکێشم؟
وەکیل کە لە ڕادەبەدەر عاقڵ و ژیر بوو، وتی: لەبەرئەوەی دادوەر جۆ ناخوات.!!!
ئیتر بەخواتان دەسپێرم
❣مامۆستا محەممەد ئەدیبی"

لەبی گوڵ، زاری گوڵ، ئەندامی گوڵ، ڕوخساری گوڵ، بەر گوڵ
ھەتا کەی من بڵێم سەربەستە جەللادم فڵانی بوو؟!
#وەفایی

هاکا دیتت پێک گەییشتین
هاکا دیتت ئاوێتە بووین وەک تانوپۆ
ئەوسا
هەموو زمانەکان
لەبیر دەکەم
لەگەڵ تۆدا هەر بێدەنگی
دەهێنمە گۆ...
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
هاکا دیتت ئاوێتە بووین وەک تانوپۆ
ئەوسا
هەموو زمانەکان
لەبیر دەکەم
لەگەڵ تۆدا هەر بێدەنگی
دەهێنمە گۆ...
❣عەبدوڵڵا پەشێو"
Tel⇔ @mlwankay_shin
بۆ من نابی و خۆشم دەوێی چ هەستێکی شێتانەیە
من دەسووتێم بە تەنیایی سێبەرت بۆ بێگانەیە
ئەمن بۆخۆم دەستەوئەژنۆ و نیگاکانم پڕ لە ئێشن
ئەتۆیش لەوێ دەستەکانت دەستێکی تر ڕادەکێشن
لێرە پرسەی ئەوین گەرمە و شێعر خەریک خۆ ڕنینە
لێرە تەقە لە حەز دەکرێ چارەی عاشق هەڵفڕینە
نەبوو لێرە، ڕۆژێ دڵێک بەناکامی و بێدەنگ نەمرێ
یان بە چەقۆی دابی ڕزیو گوڵ بۆ دڕک مارە نەکرێ
جێژوان بڤڤە و ماچ قاچاخە، بووەتە عەیبە باسی ئەوین
دەمێک دیلی زنجیری کۆن، دەمێک دەستەویەخەی ئەوین
❣کامیل داوەری"

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دووهەزار و تۆ
نووسین و خوێندنەوەی: کامیل داوەری
گیتار: ئەیووب چاوشین
شوێن : کافە کتێب
پێشکەیش کراوە بە کاناڵ دەستیان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن.🌱

"لَيتَ الشَوَارِعَ تَجمَعُ اِثنَيْنِ صُدفةً"
خۆزگە شەقامەکان بە ڕێکەوت
دوو کەسیان بە یەک دەگەیاند:)🫠🖤
خۆزگە شەقامەکان بە ڕێکەوت
دوو کەسیان بە یەک دەگەیاند:)🫠🖤
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی شێرکۆی مەزن.
.
.
ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس پیرۆز بێت.🌱
Tel⇔ @mlwankay_shin
.
.
ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس پیرۆز بێت.🌱
Tel⇔ @mlwankay_shin
Forwarded from لکێنەر بات
((ئەوین نامرێت))
ئەم پیاوە تەمەنی 97ساڵە و ئەم خاتوونەیش 92 ساڵ!
لە کاتی شەڕی جیهانی دووەمدا ئەم پیاوە بە 24 ساڵ تەمەنەوە، ئەفسەرێکی تازەکاری ئەمریکایی بوو کە هاتبووە شارێکی بچووکی فەڕانسە!
لە فەڕانسە لەگەڵ کچێکی قەشمەری تەمەن 18 ساڵان عاشقی یەکتر دەبن و زۆر یەکتریان خۆش دەوێ، بەڵام دوای ماوەیەک لەلایەن سەرکردە ئامریکاییەکانەوە فەرمان دەردەچێت کە ئەو هێزە ئەبێ ئاڵوگۆڕ بکرێ، کوڕەکە دەگوێزنەوە بۆ وڵاتێکی تر و ڕێگای ژیانی ئەم دوو دڵدارە بەتەواوی لێک جودا دەبێتەوە.
لەدوای شەڕ کچە فەڕانسەوییەکە چاوەڕێیە کوڕە ئامریکاییەکە بگەڕێتەوە و ژیانی هاوبەش پێک بێنن، بەڵام کوڕەکە دەچێتەوە ئەمریکا و بەهۆی نالەباری ژیانی و گیروگرفتی پیشەییەوە لەوێ دەمێنێتەوە و ناتوانێ پەیمانەکەی بباتە سەر، بۆیە بە ناچار هاوسەرگیری دەکات، کچەکەیش داوی ماوەیەک چاوەڕوانی ژیانی هاوبەشی پێک دێنی، دوای چەندین ساڵ ژیانی هاوبەشی لەگەڵ ماڵ و منداڵی خۆیاندا، ئێستا هاوژینی هەردووکیان مردوون و ئەمان بەتەنیا ماونەتەوە.
حەوتەیەک لەمەوپێش ساڵڕۆژی شەڕی نڕماندی بوو، یەکێک لە هەواڵنێرەکان وتووێژێکی لەگەڵ پێرەپیاوێکی 97 ساڵاندا(کە بەجێماوی ئەو شەڕەیە) دەکرد.
لە بیرەوەرییەکانیدا باسی کچە فەڕەنسەییەکەی دەکرد کە زۆر خۆشی دەویست و خۆشی دەوێ و دوای ڕۆژگارێکی دوورودرێژ وێنەی دڵبەرەکەی بەجوانی هەڵگرتووە، بەڵام بەڕای ئەو چۆنکە 75 ساڵ لەو ڕۆژانە تێپەڕیووە حەتمەن مردووە.
هەواڵنێر هەوڵی خۆی ئەخاتە گەڕ دووای چەند مانگێک ئەو خاتوونە ئەدۆزێتەوە کە لە خانووی بەساڵاچووانی فەڕەنسە ئاخروئۆخری ژیانی تێپەڕ دەکات.
لەم کاتەدا چاوپێکەوتنی ئەم دوو دڵدارە دێرینە ڕێدەخات کە لەدوای 75 ساڵ دووری لەیەک چۆن هەستەکانیان بۆ یەک دەردەبڕن، یەکێک لە جوانترین و هەستیارترین ڕووداوەکان دەخولقێنێ کە تەواوی دونیا پێی خۆشحاڵ بوون.
✍: خالیـــد ڕەحـــیمی سەقـــز
#نێردراو_بۆ_کاناڵ

Telegram
attach📎
Forwarded from جوانترین کاناڵه کوردییەکانی تێلێگرام⬇️ via @UnixButtonInlineBot
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️
سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇